هیوا مه‌لا قادر
hiwamulah@yahoo.com
هه‌ینی داهاتوو كه‌رنه‌ڤاڵی جامی جیهانی 2010 به‌ڕشێ ده‌كه‌وێت، هه‌مان رۆژ ئاوێنه‌سپۆرت ده‌بێته رۆژانه‌و به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی به قه‌باره‌ی 8 لاپه‌ڕه‌و دیاریه‌كی ناوازه به نرخێكی هه‌رزان دێته به‌رده‌ستی هه‌وادارن‌و خوێنه‌ران‌و دۆستانی له تێكڕای شاره‌كانی كوردستان. به‌ڕۆژانه‌بونی ئاوێنه‌سپۆرت نوێ نیه، به‌ڵام ده‌رچونی به قه‌باره‌ی 8 لاپه‌ڕه‌و دیاریه‌ك به شێوه‌ی رۆژانه نوێیه له‌كاری ئاوێنه‌سپۆرت‌و رۆژنامه‌نوسانی ئاوێنه‌سپۆرتدا، كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگه‌و پشت به‌خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌سه‌ركه‌وتوترین رێگا به‌یارمه‌تی هاوڕێیان‌و دۆستان‌و ئازیزانمان، جوانترین به‌رهه‌م پێكشه‌شی خوێنه‌رانمان بكه‌ین، به‌جۆرێك هه‌موو ژماره‌یه‌ك به زانیاری‌و داتای نوێوه بیروفكری خوێنه‌رانمان پڕ زانیاری بكه
ئاوێنه‌سپۆرت له‌مۆندیالدا به‌ته‌نها نیه، چه‌ندین قه‌ڵه‌می جوان‌و یاریكه‌ری نێوده‌وڵه‌تی‌و دكتۆر‌و پسپۆری وه‌رزشی بۆی ده‌نوسێت، له ئه‌ورپاش په‌یامنێری ئاوێنه‌سپۆرت، رۆڵی تایبه‌تی ده‌بێت له‌گواستنه‌وه‌ی ورده‌كاریه‌كان هه‌واڵه گه‌رمه‌كان، هه‌روه‌ها رێكه‌وتنی كۆمپانیای ئاوێنه‌ش له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆژنامه‌نوسی فه‌ڕه‌نسی (AFP) به‌رده‌وامه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه جوانترین وێنه‌كانی مۆندیالتان بۆ ده‌گوازینه‌وه.
سه‌باره‌ت به عیدمیلادیش كه له مانشێته‌كه‌دا ئاماژه‌مان پێداوه، چوار ساڵ به‌ر له ئێستا له رۆژی 9/6/2006 ئاوێنه‌سپۆرت له‌دایك بوو، دوای چوار ساڵكاركردن له بواری رۆژنامه‌نوسی‌و ژیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین پاڵه‌وانێتی مه‌زنی وه‌ك مۆندیالی 2006، كوپا ئه‌مه‌ریكای 2007، پاڵه‌وانێتی ئاسایی 2007، یۆرۆی 2008، چه‌ندین پاڵه‌وانێتی تر، هیوادارین توانیبێیتمان تینوێتی وه‌رزشی ئێوه بشكێنین، لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین پیرۆزبایی یادی دروستبونی ئاوێنه‌سپۆرت له هه‌موو خوێنه‌رانمان بكه‌ین، له هه‌موو ئه‌و په‌یامنێر‌و رۆژنامه‌نوسانه بكه‌ین، كه كاریان له ئاوێنه‌سپۆرتدا كردووه، ئه‌م كه یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی وه‌رزشی سه‌ربه‌خۆی عێراقیه، ئێستا ئه‌ندامی دوو رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ته به رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی‌و له‌وێدا به‌یداخی كوردی به‌رزكردوه‌ته‌وه. ئێمه‌ش كه‌له‌م رۆژنامه خۆشه‌ویسته‌دا كار ده‌كه‌ین، كاتین‌و پێده‌چێت سه‌به‌ینێ كه‌سانی تر ئه‌م كاره بكه‌ن، به‌ڵام خۆشحاڵین‌و له‌داهاتوو جێگای شانازیمانه كه رۆژێك له ئاوێنه‌سپۆرت كارمان كردوه، په‌نجه‌كانمان بۆ نوسینی راستی‌و ده‌رخستنی راستیه‌كان له گۆڕه‌پانی وره‌زشی كوردستان له‌سه‌ر كیبۆردی كۆمپیوته‌ره‌كانمان دانا‌و هێواش هێواش حه‌قیقه‌ته‌كانمان بۆ خه‌ڵكی وه‌رزشدۆستی كوردستان رونكردوه‌ته‌وه، به‌بێ گوێدان به‌كه‌س‌و لایه‌نكان كه هه‌ندێك جار نوسینه‌كانیش پڕمه‌ترسیه بووه، چونكه ئێمه له وڵاتێك ده‌ژین ئاسانترین شت كوشتنی رۆژنامه‌نوسه، هاوكارمان (زه‌رده‌شت عوسمان‌و سۆرانی مامه حه‌مه) باشترین نمونه‌یه.
قۆناغی داهاتووی ئاوێنه‌سپۆرت زۆر گرانتر‌و قورستره، چونكه خوێنه‌رانی ئه‌م رۆژنامه‌یه چاوه‌ڕێی به‌رهه‌می گه‌وره‌تر‌و كاری جوانترن، ئه‌و گوڕوتینه‌ی كه چوارساڵ پێش ئێستا به ته‌نها 3كه‌س(چێنه‌ر عه‌بدول قادر‌و هه‌وارمان مه‌حمود‌و برا بچوكتان) به‌رهه‌م هات له‌گه‌ڵ دیزانه‌رێكی ده‌ست ره‌نگین (ره‌نج شوكری)، ئێستا له‌شه‌كرێك رۆژنامه‌نوس‌و په‌یامنێر له‌پشت ئاوێنه‌سپۆرته‌وه‌ن، هه‌مان كات پاڵپشتی كۆمپانیای ئاوێنه بۆ سه‌رخستنی ئه‌م رۆژنامه سه‌ربخۆ وه‌رزشیه كارێكی مژده به‌خشه.
ئه‌م رۆژنامه‌یه تا مانگێك پێش ئێستا له‌زه‌ره‌دا بوو، به‌رده‌وام (ئاسۆس هه‌ردی) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا پشتگیری ده‌كردین، له پێناوی سه‌ركه‌وتنیدا، به‌بێ گوێدانه ئه‌و زه‌ره‌ره‌ی كه به‌هۆی نه‌بونی ریكلام‌و تێچونی زۆر‌و كه‌مێك كه‌م بونه‌وه‌ی تیراژی رۆژنامه‌كه دروست ببو، به‌ڵام دانانی رێگه‌چاره‌ی بونی دیاریه‌ك‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بۆ (750)دینار كه‌مێك باری لاری راستكردینه‌وه، هه‌روه‌ها دابشكردنی رۆژنامه‌كه‌ش له‌لاین كۆمپانیای (په‌یپه‌ره‌وه) یه‌كێكیتر بوو له كاره‌كان به‌ره‌و راستكردنه‌وه‌ی باره‌لاره‌كه‌ی.
ئێستاش كه ده‌گه‌ینه مۆندیال، به‌هۆی بونی سپۆنسه‌ری رۆژنامه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، ئیداره‌ی ئاوێنه بڕیاریدا ته‌نها له‌م مانگه‌دا نرخی رۆژنامه‌كه كه‌م بكاته‌وه بۆ (500) دینار، ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێنه‌ره، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گیرفان، به‌ڵكو ته‌نها له‌به‌ر (عیرفان). له‌كۆتایدا به‌خێربێت مۆندیال، مانگێكی خۆش‌و پڕ روداو به‌ڕێ ده‌كه‌ین، پیرۆزبێت عیدمیلادی ئاوێنه‌سپۆرت، هه‌موو ساڵێك به‌خۆشی..
kaka aram sopas. bawar bka wa nyya, ema handary kas nyyn batybaty mn, awany trish wata braderakany try awenesport hamw joryky tyaya, balam eshy rojnama nwsy dwra la layangyry. zor sopas
salam kak hiwa to barewbary rozhnamay awenait wanya?
zor 7ayba ewa baxotan dalen rozhnama nws kach bashan w bali barshalonada haldadan w daym rqtn larialmdrida awa zor ba zaqy la hawalakantan w wwtarakantan dyara hywadarm xotan chak bkan