هیوا مەلا قادر
ئێمە لەم رێگەیەدا بین، کە رۆژنامەنوسێکى رەخنەگربین، بۆ گواستنەوەى روداوەکان وەک خۆى، بێ رازاندنەوە نیشانیبدەین، دەبێت چاوەڕێى رۆژێکى لەم شێوەیە بین، ئێمە ئەگەر بمانەوێت بەگژ گەندەڵىء روداوە ناباوەکانى کۆمەڵگا ببیینەوە، ئەبى رۆژێک وەک خاوەن شکۆ چاوەڕێبیت تەقەمان لێبکرێت.
Read the rest of this entry »
یانەى هەولێر بۆ … ئێمەبوین ئاڵاى کوردستان‌مان سوتاند؟؟؟
دەى دە لەسەر یانەى هەولێر دادگاى دەکرێین
هیواى مەلا قادر
ئەوەى کە لە ژیاندا لێى ناترسین دادگاییە، ئەوەى کە هەرگیز لەم ژینەدا سڵمان لێنەکردوەتەوە مەحکەمەء حاکمء دادگا بووە، بەڵام ئەوەى کەمن لێى دەترسم داگاى پاش مردنە، وەستان لەبەردەم خوداء لێپرسینەوە لەکردەوە رەفتارەکانم.
بۆیە هەرچى لەم دونیایەدا دەیکەم، پێش ئەوەى لەخەڵکى بترسم لە خوا دەترسم، لەکاتێکیشدا هەڵە بکەم، ئەگەر بەرامبەر خوابوو، ئەوا لام شەرم نیە، لەبەرامبەرى بگریم تا بەڵکو لەبەر خاترى فرمێسکەکانم لێم خۆشبیت، ئەگەر بەرامبەر خەڵکیش بێت زۆر سادەیە بڵێم داواى لێبوردن دەکەم.
رۆژى 10ـ10-2011 کە هاوکاتە لەگەڵ دووشەمەى داهاتوو یەکەم دانیشتینى دادگاییمانە لەسەر سکاڵایەکى یانەى هەولێر، ئەم سکاڵایە لەسەر راپۆرتێکى ئێمەیە کە لە مانگى نۆى ساڵى 2010 پاش دۆڕ‌انى هەولێر لەخولى نایابى عێراقى لە بەغدا ئاماددەمانکردء لە ئاوێنەسپۆرت بڵاومانکردەوە، کە ئەوکات سەرنوسەرى ئاوێنەسپۆرت بووین.
Read the rest of this entry »
ئاوینەسپۆرت زۆر لەکیشەو گرفت گەرەترە
كیشەى لە هەموو شوینیک هەیە، چارەسەریش لە پشت هەر کیشەیەکەوە هەیە، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو کەسەى کە توشى کیشەکە دەبیت بتوانیت پەی بەلایەنەکانى چارەسەر بباتء لەپەنهانەکانى تیبگاتء هەولیکى جددیانە بۆ چارەسەرکردنى بدات.< Read the rest of this entry »
رۆژنامه‌نوسان په‌تتان پچران
This slideshow requires JavaScript.
سنور واته چوارچێوی كار، هه‌ر كارێك مرۆڤ له‌ژیانی خۆیدا ده‌یكات، سنور‌و رێسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌زاندنی سنور ده‌بێته هۆی زیاده‌ڕۆیی، ته‌واونه‌كردنی كاریش تا سنوری خۆی ده‌بێته هۆی كهمتهرخهكی، ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه، چ زیادهڕۆییو چ كه‌مته‌رخه‌می، دوو ده‌سته‌واژه‌ن له سیسته‌می كاركردنی رۆژنامه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كاندا به‌گه‌نده‌ڵی ناوده‌برێت، چونكه له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا كاره‌كه به‌ته‌واوی‌و به‌باشی به‌رهه‌م نایه‌ت.
Read the rest of this entry »
كش كش دوو مه‌لیكی په‌رپوت
This slideshow requires JavaScript.
This slideshow requires JavaScript.
دوو هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌وه‌ی زیاتر بهچاوهكانمان ئاشنابوو، دیمه‌نی یاری تۆپی پێ نه‌بوو، هه‌ڵبژاردنی باشترین یاریكه‌ری جیهانیش نه‌بوو، ته‌نانه‌ت دۆڕانی ریاڵیش نه‌بوو، یان سه‌ركه‌وتنی به‌رشه‌لۆنه، به‌ڵكوو ئه‌و شۆِڕشه بوو كه گه‌لی میسر له ژێر ناوی (ارحل) به‌رپایان كرد له دژی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری حوسنی موباره‌ك كه 30 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی.
Read the rest of this entry »
The game is over
چ باوكێك ئاره‌زوو ناكات كوڕه‌كه‌ی له‌خۆیی پیاوتربێت، چ دایكێك حه‌ز ناكات كچه‌كه‌ی له‌خۆی ده‌ست رهنگینتربێت، هه‌ردوو باوك‌و دایكیش هیچ رۆژێك ته‌مه‌نای ئه‌وه‌ناكه‌ن ئه‌و كوڕ‌و كچه‌ی كه‌له‌خۆیان پیاوترو ده‌ست رهنگینترن، لێی داببڕێن‌و لێیان دوربكه‌ونه‌وه، به‌ڵام له‌رۆژگاری رابردوودا هه‌زاره‌ها سیناریۆی له‌م شێوه‌ی بینراوه، هه‌رچه‌نده هه‌موو سیناریۆكان پێچه‌وانه‌ی خواست بووه.
Read the rest of this entry »
چاو پێکه‌وتنی که‌ناڵی سپێده له‌گه‌ڵ ئێمه له به‌غدا له دوا یاری خولی عێراق
له 2010 هوها له‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كرا
هیوا مه‌لا قادر
ساڵ دێت‌و ساڵ ده‌ڕوات، رۆژ دێت‌و رۆژ ده‌ڕوات، وه‌رزشی كوردستان به‌كوێ گه‌یشتووه‌و ده‌گات؟ رۆژدێتو هه‌فته ده‌ڕوات، كامه پاڵه‌وان دێته مه‌یدان؟ كاتژمێر دهڕواتو خولهك ماندوو ده‌بێت، كامه به‌رپرسی وه‌رزشی خاكی‌و راستگۆدهبێت، چركه هه‌ناسه بڕكێیهتیو مانگیش به‌هه‌ڵه‌داوان هاوار ده‌كات، كامه یانه‌ی كوردستان له‌چنگی مه‌سول دێته ده‌ره‌وه‌و خزمه‌ت
بهنیشتیمانهكهی ده‌كات.
Read the rest of this entry »
ره‌خنه‌گرتن به‌زمانی گوڵ چاره‌نوسه‌كه‌ی سه‌به‌ته‌ی خۆڵه
هیوا مه‌لا قادر
hiwamulah@yahoo.com
رۆشتن بۆ به‌غداو ئاماده‌بوون له‌یاریه كۆتاییه‌كانی خولی عێراق چه‌ند ساڵێكه بووه به‌پیشه‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌سپۆرت، زۆرجار ئاماده‌بوونمان له‌وێ رۆحمانی خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌بونمان پێباشتربووه، جا ئه‌گه‌ر مردنیشی له‌دوابێت، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ هه‌مووو سه‌فه‌رێكدا چاوهڕێمانكردووه.
Read the rest of this entry »




